توێژینه‌وه‌یه‌ك: مرۆڤ هه‌ساره‌ی مه‌ریخ بۆ هه‌ساره‌یه‌كی سه‌وز ده‌گۆڕێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه بیرۆكه‌ی گۆڕینی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ كه بۆ ژیان گونجاو بێت ته‌نها خه‌یاڵێكی زانستی نییه، به‌ڵكو ئامانجێكه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا له‌ئێستادا.
بیرۆكه‌ی"تیرافۆرمینگ" به‌مانای چاكسازی كه‌شوهه‌وای مه‌ریخ و ژینگه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كانی ژیانكردن گونجاو بێت، هاوشێوه‌ی چیرۆكێكی خه‌یاڵییه به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته نوێیه هه‌نگاوێكه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی كاری له‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌ریكا دیپێندیكتیس به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری تاقیگه‌كانی"پایۆنیر لاب" ه و نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت كه پێگه‌ی Space بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه بیرۆكه‌ی"تیرافۆرمینگ" ی مه‌ریخ پێش 30 ساڵ هه‌بووه به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها چالێنج نه‌بووه له‌و كاته‌دا به‌ڵكو ڕێتێنه‌چوو بووه، به‌ڵام ئێستا له‌گه‌ڵ داهێنانی كه‌شتی ئاسمانی"ستار شیپ" له سپیهیس ئێكس و پێشكه‌وتنی زانستی زینده‌زانی ده‌ستكرد خه‌ونه‌كه نزیك بۆته‌وه له‌ڕاستی.
ئه‌م توێژینه‌وه نوێیه له‌گۆڤاری
Nature Astronomy بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا لایه‌نه ڕه‌وشتیه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه بڵاوكراوه‌ته‌وه و بیرۆكه‌ی زانستی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بابه‌ته به هه‌نگاو پێشكه‌شكراوه.
ئه‌م پرۆژه‌یه چۆن ده‌كرێت؟
1- هه‌نگاوی یه‌كه‌م، ته‌كنیكی ئه‌ندازیاری نازیندهی به‌كارهاتوه بۆ گهمكردنهوهی هه‌ساره‌كه، له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاوێنه‌ی تایبه‌ت بۆ په‌رچ كردنه‌وه‌ی ووزه‌ی خۆر.
2-هه‌نگاوی دووه‌م، بردنی میكرۆبی ده‌ستكاریكراو له‌ڕووی بۆماوه‌ییه‌وه به‌رگه‌ی دۆخی قورس بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكسجین و پێكهاته‌ی ئه‌ندامی دروستبكات به‌مه‌به‌ستی ژینگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ژیانكردن.
3-هه‌نگاوی سێهه‌م، ئه‌مه‌یان دورودرێژتره و ژینگه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی دروستده‌كرێت و په‌ستانی كه‌شوهه‌وای تایبه‌ت و ئۆكسجین دروستده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕوه‌كه‌كان تیایدا گه‌شه بكه‌ن هه‌تا مرۆڤ بتوانێت له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه هه‌ناسه بدات.
PM:09:28:03/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوهتهوه