سه‌گێك بۆته سه‌رچاوه‌ی خۆشحاڵی كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیایه‌ك
وێستگە ستایل-
هاوڕێیه‌تیكردن و ماڵی كردنی ئاژه‌ڵ له شوێنی كاركردن بۆته بابه‌تێكی باو له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا ڕێگا به كارمه‌نده‌كانیان ده‌ده‌ن ئاژه‌ڵه‌كانیان ببه‌نه شوێنی كاره‌كانیان به‌هۆی سوودی ده‌رونی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئاژه‌ڵه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ، چونكه هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سترێس و زیادكردنی په‌یوه‌ندی نێوان كارمه‌نده‌كان و زۆركردنی ئاره‌زوی كاركردن.
كۆمپانیای Harvesting Robotics كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی له حه‌یده‌ر ئاباده له هندستان، بڕیاریداوه به دامه‌زراندنی سه‌گێك له‌جۆری"گۆلدن ڕیتریڤه‌ر" وه‌ك به‌رپرسی سه‌رۆكی به‌شی به‌خته‌وه‌ری.
ئه‌م كۆمپانیایه تایبه‌تمه‌نده به له‌ناوبردنی گژوگیا زیانبه‌خشه‌كان به لێزه‌ر بۆ پشتیوانیكردنی كشتوكاڵی هه‌میشه‌ی، راهول ئه‌رابكا دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م كۆمپانیایه وتویه‌تی"ئه‌مه نوێترین كارمه‌نده له‌لای ئێمه، سه‌رۆكی به‌شی به‌خته‌وه‌رییه ڕۆژانه دێته كۆمپانیا ووزه‌ی ئه‌رێنی زیاد ده‌كات و دڵی كارمه‌نده‌كات بۆخۆی ده‌بات، ئێستا به‌فه‌رمی بوین به كۆمپانیه‌كی دۆستی ئاژه‌ڵ ئه‌وه‌ش باشترین بڕیاره دابێتمان"
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ئه‌م سه‌گه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیاتر له 11 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه و سه‌دان كۆمێنتی بۆ نوسراوه و زۆرینه‌ی پشتگیری بۆچوونی كاركردنی ئه‌م سه‌گه ده‌كه‌ن.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان كه‌له‌لایه‌ن په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤ ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتوه %87 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌شوێنی كاره‌كه‌یان به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ هه‌یه زیاتر ئاره‌زووی كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
PM:07:13:01/06/2025
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوه‌ته‌وه