توێژینه‌وه‌یه‌ك: نیوه‌ی دانیشتوانی زه‌وی یه‌ك مانگ زیاتر له وه‌رزی هاویندا بوون
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئاشكرای كردوه نیوه‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی كه به‌نزیكه‌ی ده‌كاته 4 ملیار مرۆڤ، ئه‌مساڵ مانگێك زیاتر له‌ساڵانی ڕابردوو له وه‌رزی هاویندا ژیاون، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و چالاكی مرۆڤایه‌تی ئه‌م دۆخه دروستبووه.
توێژینه‌وه‌كه كه ڕێكخراوه زانستیه تایبه‌ته‌كان به كه‌شوهه‌وا بڵاویان كردۆته‌وه له‌ناویاندا"ۆرد وایز ئه‌تریبیوشن" و"كلایمت سه‌نترال" و سه‌نته‌ری كه‌شوهه‌وا سه‌ر به ڕێكخراوی خاچی سوری و مانگی سوور، تیایدا هاتوه" كاریگه‌ری شه‌پۆله گه‌رماكان بۆته بابه‌تێك به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كان هه‌ستی پێده‌كرێت، به‌ڵام زۆركات تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی باس بكرێت به‌تایبه‌ت له‌وڵاته دواكه‌وتوه‌كاندا"
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا داتا له‌سه‌ر ماوه‌ی نێوان مانگی 5 ی 2024 بۆ 5 ی 2025 ئه‌نجامدراوه، جیهان 67 شه‌پۆلی گه‌رمای توندی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌مویان كاریگه‌ری دیاری گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه و هۆكاره‌كه‌شی مرۆڤایه‌تیه.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به‌م جۆره بووه، %49 ی دانیشتوانی جیهان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 30 ڕۆژ زیاتر له گه‌رمای توندا بوون، دورگه‌ی ئه‌روبا له كاریبی زۆرترین كاریگه‌ری ئه‌م گه‌رمایه‌ی له‌سه‌ر بووه و 187 ڕۆژ به‌گه‌رمای توندا تێپه‌ڕبووه ئه‌مه‌ش 45 ڕۆژ زیاتره له ڕۆژه گه‌رمه‌كانی ساڵانی ڕابردوو، پله‌ی گه‌رمای ئه‌م ڕۆژانه‌ش %90 زیاتر بووه له‌و پله گه‌رمایه‌ی له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1991 بۆ 2020 تۆماركراوه.
PM:07:18:30/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2652
جار خوێنراوه‌ته‌وه