پزیشكێك:گۆڕانکارییەکانی ناو دەم و ددان پەیوەندییان بە مێشکەوە هەیە
وێستگە ستایل-
پزیشكێكی كورد بهناوی دكتۆر دهرباز توێژینەوەیەکی لە گۆڤاری npj Dementia لە زانکۆی رەش لە ئەمریکا بڵاوکردۆتهوە کە دەریدەخات، ئەوانەی توانای هزری و بیرکردنەوەیان لاواز بووە، رێژەیەکی زیاتری بەکتریای زیانبەخش لەنێو دەم و ددانیاندا هەبوو، هەر ئەو بەکتریایانەش دەکرێت بە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ببنەهۆی تێکچوونی مێشک.
دکتۆر دەرباز پزیشکی گشتی دهڵێت"لە توێژینەوەکەمدا نموونەی لیک و زمان و بەشی ناوەوەی دەمی 143 کەسی سەروو 68 ساڵم بەکارهێنا و ئەوانەی بەساڵاچوون و توانای بیرکردنەوەیان لاواز بووە"
1-بەکتریای زیانبەخشی دەمیان زیاد بوو.
2-بەکتریا سوودبەخشەکانی دەمیان کەم بووە.
ئهم پزیشكه دهشڵێت"تەنانەت بەکتریا زیانبەخشەکان زیاتر بوون لەو کەسانەی زیاتر خۆراکی چەور دەخۆن و کەمتر بایەخ بە سەوزە و میوەکان دەدەن، ئەمەش ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەکات، بەکتریاکانی نێو دەم کاریگەرییان لەسەر مێشک هەیە و بۆ پاراستن و پاکڕاگرتنیان زۆر پێویستە بۆ باشترکردنی یادگە و فەرمانەکانی مێشک، تەنانەت رێگەیەکە بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ئەڵزەهایمەر."
دکتۆر دەرباز دهشڵێت"ئەڵزەهایمەر نەخۆشییەکی دەمارییە و تووشی مێشک دەبێت، دەبێتە هۆی لەبیرچوونەوە و لاوازبوونی توانای هزری و فێربوون، تا لە کۆتاییدا دەبێتەهۆی لەدەستدانی توانای ئەنجامدانی کارەکانی رۆژانەش. هۆکارەکانیش 'تەمەن، گۆڕانکاریی بۆماوەیی، رەگەز، تێکچوونی خەو، شەکرە، نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن و ...هتد."
PM:03:50:11/05/2025
ئهم بابهته 940
جار خوێنراوهتهوه