ڤیدیۆ: مێیه‌ی فیلێك تۆڵه له بارهه‌ڵگرێك ده‌كاته‌وه كه بێچوه‌كه‌ی كوشتوه
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێك بێچوه فیلێك ده‌كات به‌ژێره‌وه له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی خێرا له باكوری مالیزیا، دایكی ئه‌م بێچوه به‌هۆی مرداربوونه‌وه‌ی بێچوه‌كه‌ی توڕه بووه و تۆڵه‌ی له بارهه‌ڵگره‌كه كردۆته‌وه.
ئه‌م گرته ڤیدیۆییه له نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆته‌وه و تیایدا ده‌ركه‌وتوه، مێیه‌ی فیلێك له ته‌نیشت بارهه‌ڵگرێكه‌وه وه‌ستاوه و بارهه‌ڵگره‌كه‌ی به‌ر پێله‌قه‌داوه و زیانی پێگه‌یاندوه.
پێگه‌ی" زه‌ستار" ی مالیزی، له‌زاری پۆلیسی ناوچه‌ی جیریك ئاشكرای كردوه لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌ی ده‌رخستوه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه تێبینی ئه‌وه‌ی كردوه فیلێكی گه‌وره له‌لایه‌كی ڕێگاكه وه‌ستاوه، پاش چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م فیلێكی بچووك بۆ ئه‌وه‌ی بپه‌ڕێته‌وه چۆته سه‌ر شه‌قامه‌كه به‌ڵام به‌عۆی كورتی مه‌وداكه‌وه شۆفێره‌كه نه‌یتوانیوه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بوه‌ستێنێت به‌هۆیه‌وه بێچوه‌كه‌ی شێلاوه و مردار بۆته‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌شدا دایكی بێچوه‌كه بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له بارهه‌ڵگره‌كه خۆی گه‌یاندۆته شوێنی ڕوداوه‌كه و به پێ له‌قه كه‌وتۆته ئۆتۆمبێله‌كه و زیانی زۆری پێگه‌یاندوه، به‌ڵام شۆفێره‌كه خۆی سه‌لامه‌ته."
PM:02:52:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوه‌ته‌وه