ڤیدیۆ: له‌په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا بورایه‌وه
وێستگە ستایل-
دیمه‌نێك كه بینه‌ران و پێشكه‌شكاره‌كه‌ی شۆك كرد، ساتی بورانه‌وه‌ی شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی "كامرین كینسی" له‌په‌خشی ڕاسته‌وخۆدا بوو كاتێك له كه‌ناڵی"فۆكس نیوز" میوانداری كراوه.
ئه‌م خانمه له‌میانی باسكردنی جیاوازی نێوان سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا" دۆناڵد تره‌مپ" و "جۆ بایدن" سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مه‌ریكا دۆخی تێكچوه و بوراوه‌ته‌وه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕویداوه، پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه" جۆناسان هانت" هاواری كردوه" خوایه گیان" و هه‌وڵیداوه بۆ ئه‌وه‌ی میوانه‌كه‌ی هه‌ستێنێته‌وه، پاش ئه‌وه به‌ناچاری چۆته ناوبڕێك بۆ هاوكاریكردنی دۆخی ته‌ندروستی میوانه‌كه‌ی.
پاش ناوبڕه‌كه، پێشكه‌شكاره‌كه بینه‌ره‌كانی دڵنیا كردۆته‌وه له باشی دۆخی ته‌ندروستی كامرین، و وتویه‌تی" فریاگوزاری سه‌ره‌تای بۆ كراوه"، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی بینه‌ری ئه‌م پرۆگرامه بوون گرته ڤیدیۆی دیمه‌نی خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستی كامرین یان بڵاوكردۆته‌وه و سه‌رسوڕمانی خۆیان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕویداوه.
AM:12:19:11/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 788
جار خوێنراوه‌ته‌وه