هۆكاره‌كانی توشبوون به وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی و چۆنیه‌تی خۆپاراستن
وێستگە ستایل-
دكتۆر ڤلادیمێر ئه‌یڤاشۆڤ پسپۆڕی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه باس له‌وه ده‌كات وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌یی له جه‌سته‌ی مرۆڤدا دروست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له خانه‌كانی له‌شی مرۆڤدا ڕووده‌دات.
به‌گوێره‌ی بۆچوونی ئه‌م پزیشكه ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌سه‌ر خانه‌كاندا دێت مرۆڤ توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێت، به‌ڵام په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و وه‌رزشكردن ڕێگری ده‌كات له توشبوون به‌م نه‌خۆشییه، بێجگه له‌وه‌ش زۆر گرنگه ناو به‌ناو پشكنین بكرێت بۆ خۆپارێزی.
هاوكات دكتۆره لیۆدمیلا سۆخۆركۆڤا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رسه ده‌ڵێت" سه‌وزه‌ی شویت ژه‌هر له جه‌سته ده‌كاته ده‌ره‌وه و ڕێگری ده‌كات له توشبوون به شێرپه‌نجه چونكه پێكهاته‌ی دژه ئۆكسێنه‌ر و ڕیشاڵ و كیرسیتین تیادایه واده‌كات دژه ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێز بێت، له‌به‌رئه‌وه باشتر سه‌وزه‌ی شویت له سیستمی خۆراكیدا هه‌بێت."
شایه‌نی باسه زانا ڕوسه‌كان ڤاكسینی Enteromix و mRNA یان به‌رهه‌مهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه كه‌م ببێته‌وه
PM:03:29:06/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1960
جار خوێنراوه‌ته‌وه