توێژینه‌وه‌یه‌ك: فلته‌ره‌كانی سناپ چات باری ده‌روون تێكده‌دات
وێستگە ستایل-
ئه‌گه‌رچی هۆكارێكن بۆ گۆڕانكاری شێوه و به"فلته‌ری جوانكردن" ناسراون له مۆبایله‌كاندا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مانه ڕێگایه‌كن بۆ كوشتنی متمانه و كاریگه‌ری توندی له‌سه‌ر باری ده‌روونی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌بێت.
پسپۆڕانی ده‌رونی باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌كارهێنانی فلته‌ره‌كانی گۆڕینی شێوه‌ی ڕوخسار هۆكاری توشبوونن به نه‌خۆشی ده‌روونی و هه‌ندێكجار به‌كارهێنه‌ر هه‌تا لێواری خۆكوشتن ده‌بات و متمانه به‌خۆبوون ناهێڵێت.
پزیشكێكی ده‌روونی باس له‌وه ده‌كات، به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی فلته‌ر بۆ وێنه و ڤیدیۆكانیان داده‌نێنن هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ورده‌كاریانه ده‌ده‌ن كه به كه‌موكورتی ده‌یبینن، ئه‌مه‌ش به‌ره‌و دۆخی خه‌مۆكی ده‌یان بات.
پزیشكێكی ده‌رونی و پسپۆڕی چاره‌سه‌ری ئالوده‌بوون دكتۆر ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت" فلته‌ره‌كانی جوانكردن گه‌نجان هه‌ست به گه‌وره‌ی و زه‌به‌لاحی خۆیان بكه‌ن چونكه شێوه‌یان جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت له شێوه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان، هاوكات ده‌ترسن ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌ڕوخسار و شێوه ڕاسته‌قینه‌كه‌یان بیان بینێت"
ڕاپۆرتێكی نوێ كه زانكۆی له‌نده‌ن بڵاویكردۆته‌وه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی فلته‌ره‌كانی جوانكردنی ڕوخسار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سه‌لماندویه‌تی، %92 ی گه‌نجانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا فلته‌ره‌كانی وێنه به‌كارده‌هێنن، هاوكات كۆمپانیای مێتا ئاشكرای كردوه 600 ملیۆن كه‌س به‌كارهێنه‌ری ئه‌م فلته‌رانه‌ن.
PM:02:31:05/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه