به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌تی جیهان نهێنی ته‌مه‌ن درێژی خۆی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا"ئه‌ینا كانابارۆس لۆكاس" به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌تی جیهان له به‌رازیل له‌ته‌مه‌نی 116 ساڵیدا كۆچی دوایكرد، ئێستا ناوی ئه‌و خانمه له‌كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان سڕاوه‌ته‌وه و ناوی "ئه‌سیل كاترهام" ی ته‌مه‌ن 115 ساڵ و 252 ڕۆژ له به‌ریتانیا خراوه‌ته جێگه‌ی.
سه‌باره‌ت به نهێنی ته‌مه‌ن درێژیه‌كه‌ی كاترها وتویه‌تی" به‌ته‌واوی ته‌مه‌نم دوور كه‌وتومه‌ته‌وه له چونه ناو موناقه‌شه و گفتوگۆی تونده‌وه، له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س ئه‌مه ناكه‌م و چێژ له‌وه ده‌بینم كه خۆم ئاره‌زووی ده‌كه‌م و ئه‌نجامی ده‌ده‌م"
كاترهام له‌دایكبووی 21 ی ئۆگه‌ستی 1909 یه له گوندی"شیبتۆن بیلینگه‌ر" له باشووری ئینگلته‌را، 5 ساڵ به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌دایكبووه و دووه‌م منداڵی بچوكی خێزانه‌كه‌ی بووه له كۆی 8 خوشك و براكه‌ی.
ئه‌م خانمه ساڵی 1927 له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا به گه‌شتێك چۆته هندستان و له‌وێ وه‌ك په‌روه‌رده‌كاری منداڵی خێزانه به‌ریتانیه‌كان بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ كاریكردوه، پاش ئه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا.
ساڵی 1931 هاوسه‌ره‌كه‌ی بینیوه به‌ناوی"نورمان" كه یه‌كێك بووه له پله باڵاكانی هێزی سه‌ربازی به‌ریتانیا، پاش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریان كردوه بونه‌ته خاوه‌نی دوو كچ و ساڵی 1976 نورمان كۆچی دوایكردوه.
PM:05:49:04/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 1768
جار خوێنراوه‌ته‌وه