به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌تی جیهان كۆچی دوایكرد
وێستگە ستایل-
ئافره‌تێكی راهیبه‌ی به‌رازیلی به‌ناوی"ئاینا كانابارۆ لۆكاس" وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌تی جیهانی پاش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردودا ناوی له كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان تۆماركرا، له‌ته‌مه‌نی 116 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.
به‌گوێره‌ی داتاكانی"لۆنگیفی كویست" پسپۆڕ له تۆماركردنی داتای كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن ئاشكرای كردوه ئه‌م ئافره‌ته له‌دایكبووی 8 ی یۆنیۆی 1908 ه و له‌ته‌مه‌نی 116 ساڵ و 326 ڕۆژ له به‌رازیل كۆچی دوایكردوه، له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا به‌هۆی لاوازی كێشی جه‌سته‌یه‌وه زۆر كه‌س گومانیان هه‌بووه له‌وه‌ی زۆر بژی.
ئه‌و كاته‌ی سه‌باره‌ت به نهێنی درێژی ته‌مه‌نی پرسیاری لێكراوه، ئه‌م خانمه وتویه‌تی" خودا هۆكاری مانه‌وه‌م بووه هه‌تا ئه‌م ته‌مه‌نه، ئه‌وه‌ش نهێنی درێژی ته‌مه‌نم بووه"
ئه‌م خانمه ساڵی 1934 بوه به راهیبه له كڵێسایه‌ك هاوكات وه‌ك مامۆستا كاری كردوه، ئێستا پاش ئه‌وه‌ی كانابارۆ كۆچی دوایكردوه خانمێكی دیكه به‌ناوی"ئه‌سیل كاترهام" له ئینگلته‌را بۆته به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌تی جیهان و ته‌مه‌نی 115 ساڵ و 252 ڕۆژه، له‌وڵاتی به‌رازیل ئیزابێل رۆزا بیریرا ی ته‌مه‌ن 114 ساڵ بۆته به‌ته‌مه‌نترین ئافره‌تی به‌رازیل و جێگره‌وه‌ی كانابارۆ.
PM:05:26:01/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوه‌ته‌وه