‌ئایا پێویستە ڤیتامین و تەواوکەری خۆراکی بەکاربهێنم؟

وێستگە ستایل-

هەمیشە نا، وەرگرتنی ڤیتامین و تەواوکەری خۆراکی بەندە بە تەندروستی کەسەکە، خۆراک و شێوازی ژیان.

-کەی ڤیتامینەکان، تەواوکەرەکان پێویستن:
1-ئەگەر خۆراکەکەت هەندێک مادەی خۆراکی تێدا نەبوو (بۆ نموونە B12 ، ڤیتامین D )
2-حاڵەتی پزیشکی: هەندێک حاڵەت کاریگەری لەسەر هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان هەیە (وەک نەخۆشی سیلیاک یان کرۆن).
3-دووگیانی: ڤیتامینەکانی پێش دووگیانی (بەتایبەت ترشی فۆلیک) پێشنیار دەکرێت.
4-هەڵکشانی تەمەن: ڕەنگە گەورەساڵانی بەتەمەن پێویستیان بە ڤیتامیین B12، D، یان کالیسیۆمی زیاتر هەبێت.
5-ئەگەر ڕێجیمێکی زۆر کەم کالۆری پەیڕەو دەکەیت، ئەوە پێویستە ڤیتامین و تەواوکەری خۆراکی بەکاربهێنییت
6-پاش نەشتەرگەری : وەک نەشتەرگەرییەکانی قەڵەوی وەک بڕینی گەدە ، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هەڵمژینی ماددەی خۆراکی




PM:02:54:30/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌