هیوایه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر
وێستگە ستایل-
تیمێك له پسپۆڕان له په‌یمانگای زانسته بنه‌ڕه‌تیه‌كان له كۆریای باشوور جۆرێك ئه‌نزیمیان دیاری كردوه كه پێشتر نه‌زانراوه، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی لاوازبوونی توانای فێربوون ده‌دات له‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بوون.
تیمی توێژینه‌وه‌كه ته‌ركیزیان كردۆته سه‌ر خانه ئه‌ستێره‌ییه‌كان كه وه‌ك خانه‌ی پاڵپشت داده‌نرێن بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چه‌ند یارمه‌تیده‌ری تێكچوونی ئه‌ركی ده‌ماخه له‌ڕێی زۆر ده‌ردانی گوێزه‌ره‌وه‌ی ده‌ماریgaba هاوكات نیشتنی پارچه‌كانی بێتا ئه‌میلۆید كه نیشانه‌یه‌كی دیاری ئه‌م نه‌خۆشییه‌یه.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م خانه ئه‌ستێره‌ییانه یارمه‌تی لێكردنه‌وه‌ی پارچه‌كانی بێتا ئه‌میلۆید ده‌ده‌ن له‌ڕێی سوڕی یۆریا تێكیان ده‌شكێكنن كه زنجیره‌یه‌ك چالاكی كیمیاویه له‌ناو جگه‌ردا ڕوده‌دات ڕۆڵی هه‌یه له كردنه ده‌ره‌وه‌ی ئامۆنیا له جه‌سته‌دا، ئه‌م پرۆسه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌یه چونكه هۆكاری زۆر به‌رهه‌م هاتنی GABA یه واده‌كات چالاكی ده‌ماره‌كان خاوببێته‌وه و یاده‌وه‌ری لاواز ببێت، بێجگه له‌وه‌ش ئه‌م خانانه پیرۆكسیدی هایدرۆجین به‌رهه‌م ده‌هێنن زیان به كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌گه‌یه‌نێت هاوكات دوو ئه‌نزیمی سه‌ره‌كی SIRT2 وALDH1A1 به‌رپرسن له‌م گرفته و ده‌ركه‌وتوه كاتێك ئاستی SIRT2 به‌رز ده‌بێت له‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بوون.
دۆزینه‌وه و دیاریكردنی ئه‌نزیمی SIRT2 یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له پێشخستنی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه چونكه به‌دیاریكراوی په‌یوه‌ندیان به خانه ئه‌ستێره‌ییه‌كانی ناو مێشك هه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ر كردنی زه‌هایمه‌ر له داهاتودا پێویسته.
PM:02:52:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه