تره‌مپ: ڕێگا ناده‌ین هاوسه‌ره‌كه‌ی كلۆنی بێته ئه‌مه‌ریكا
وێستگە ستایل-
هاوسه‌ری ئه‌ستێره‌ی ئه‌مه‌ریكی"جۆرج كلۆنی" پارێزه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانی"ئه‌مه‌ل عیلمه‌دین" به‌م دواییانه ڕێگای پێ‌نادرێت بچێته ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی كاركردنی له‌گه‌ڵ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌مه‌ل چالاكوانی بواری مافی مرۆڤه، ڕاوێژی یاسایی پێشكه‌شی دادگا كردوه له كه‌یسی تاوانی جه‌نگ دژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل"بنیامین ناته‌نیاهۆ" له‌گه‌ڵ"یواف گللانت" وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئیسرائیل له‌باره‌ی جه‌نگی غه‌ززه.
به‌م دواییانه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه كه كار له‌م كه‌یسه یاساییانه‌دا ده‌كه‌ن له‌ناویاندا"كلۆنی" هه‌یه كه ڕه‌نگه ڕوبه‌ڕوی سزای یاسایی ببنه‌وه مانگی 2 ی ئه‌مساڵ تره‌مپ واژۆی له‌سه‌ر كردوه.
ڕه‌نگه ته‌واوی موڵكه‌كانیان بلۆك بكرێت
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا سزای ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر به‌رپرسانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانه‌كان به‌رپرس و ئه‌و كه‌سانه‌دا بسه‌پێنێت كه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
ئاشكرایه ئه‌مه‌ل كلۆنی ته‌مه‌نی 47 ساڵ به‌ڕه‌گه‌ز لوبنانیه، له به‌ریتانیا گه‌وره بووه و له به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا كاری پارێزه‌ری ده‌كات، دایكی دوو منداڵی 7 ساڵه و هاوسه‌ری ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مه‌ریكی"جۆرج كلۆنی" ته‌مه‌ن 63 ساڵه به‌م دواییانه چونه‌ته نیویۆرك پاش ئه‌وه‌ی كلۆنی له شانۆگه‌ری Good Night and Good Luck ڕۆڵی بین
PM:01:17:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 2760
جار خوێنراوه‌ته‌وه