سه‌رده‌می قڕكه‌ری كیمیاوی بۆ له‌ناوبردنی مێروی ناو جێگا كۆتایی هاتووه؟
وێستگە ستایل-
له دۆزینه‌وه‌یه‌كی زانستی سه‌رنجڕاكێشدا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه مێرووی ناو جێگا پێكهاته‌ی بۆماوه‌ییه‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه و به‌هێز بووه بۆ قڕكه‌ره كیمیاویه‌كان ئه‌وه‌ش واده‌كات له‌ژیاندا بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ژه‌هره به‌هێزه‌كان بۆ له‌ناوبردنی.
ئه‌م گۆڕانه بۆماوه‌ییه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێیه له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا ئه‌م مێروه له چه‌ندین شوێنی جیهان سه‌ریهه‌ڵداوه و زیادی كردوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری "sciencealert" بڵاویكردۆته‌وه، توێژینه‌وه‌كه له په‌یمانگای"ڤێرجینیا" تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌م مێروه پێكهاته‌ی بۆماوه‌ی A302S Rdl gene mutation گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتوه، هه‌مان ئه‌و گۆڕانه‌ی له "قالۆنچه‌ی ئه‌ڵمانی" ڕویدا و به‌هێز بووه بۆ قڕكه‌ری مێرووی"دیلدرین" كه یه‌كێك بوه له‌و قڕكه‌رانه‌ی جێگره‌وه‌ی"دی.دی. تی" بووه له ماوه‌ی ڕابردوودا.
وارن بۆس توێژه‌ر له‌م تیمه وتویه‌تی" كاتێك گه‌ڕاینه‌وه بۆ پشكنینی چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌م مێروه‌ی ناو جێگا تێبینی ئه‌وه‌مان كردوه هه‌ریه‌كه‌یان هه‌ڵگری گۆڕاوێكی كرۆمۆسۆمین و هه‌مان ئه‌و گۆڕاوانه‌یه كه له قالۆنچه‌ی ئه‌ڵمانیدا هه‌یه"
ئه‌م دۆزینه‌وه نوێیه ده‌رگایه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه بۆ تێگه‌یشتن له بابه‌تی به‌هێزبوونی مێرووی ناو جێگا و هه‌وڵدان به‌ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه بۆ له‌ناوبردن و كۆنترۆڵ كردنیان.
PM:12:59:30/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 1368
جار خوێنراوه‌ته‌وه