منداڵێك زیانی به تابلۆیه‌ك گه‌یاند نرخه‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاره
وێستگە ستایل-
تابلۆیه‌كی زه‌به‌لاحی هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی "مارك رۆسكۆ" له شوێنی نمایشكردنه‌كه‌ی له هۆڵه‌ندا لابرا پاش ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی منداڵی سه‌ردانكارێكی مۆزه‌خانه‌كه ڕوشێندرا.
پسپۆڕانی مۆزه‌خانه‌ی هۆڵه‌ندا ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م تابلۆیه كه ناوی "Grey, Orange on Maroon, No. 8" یه پاش ئه‌وه‌ی منداڵێك ڕوشاندویه‌تی و مۆزه‌خانه‌كه له شاری ڕۆته‌ردامه له هۆڵه‌ندا.
تابلۆكه بۆ ساڵی 1960 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌بنه‌ڕه‌تدا تایبه‌ته به مۆزه‌خانه‌ی "Boijmans Van Beuningen" له ڕۆته‌ردام، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كاتی براوه‌ته "Depot Boijmans Van Beuningen" به‌هۆی داخستنی مۆزه‌خانه‌كه بۆ كاری چاكسازی.
بۆ بابه‌تی چاككردنه‌وه‌ی تابلۆكه پسپۆڕانی هۆڵه‌ندی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر تابلۆكه بكه‌ن و خراپیه‌كان چاك بكه‌نه‌وه، سه‌باره‌ت به نرخی ئه‌م پارچه هونه‌ریه مۆزه‌خانه‌كه ئاشكرای كردوه له 70 كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌م تابلۆیه به برێك پاره كڕیویانه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن، به‌ڵام به‌گشتی نرخی تابلۆی ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌گوێره‌ی قه‌باره و چوارچێوه و دۆخی تابلۆكه دیاری ده‌كرێت.
هونه‌رمه‌ند ڕۆسكۆ له لاتیڤیا له‌دایكبووه و ساڵی 1970 كۆچی دوایكردوه، تابلۆكانی به"ڕوبه‌ری ڕه‌نگ" ناوبانگیان ده‌ركردوه، به‌گشتی كاره‌كانی به ملیاره‌ها دۆلار فرۆشراوه یه‌كێك له‌وانه تابلۆی "Untitled, 1968" به بڕی 23.9 ملیۆن دۆلار له ئه‌مه‌ریكا فرۆشراوه.
PM:09:33:29/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه