خانمان پێویسته چەند جار سەردانی پزیشك بکەن لە ماوەی دووگیانی‌دا؟
وێستگە ستایل-
به‌شێك له‌و خانمانه‌ی یه‌كه‌مجاریانه دووگیان بن پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن چه‌ندجار پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن له‌ماوه‌ی دووگیانی‌دا، دکتۆرە دلۆڤان پسپۆری نه‌خۆشیه‌کانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته ده‌داته‌وه.
1-سێ مانگی یەکەم (هەفتەکانی 1-12):
سەردانی سەرەتایی: هەر کە زانیت دووگیانیت، پاشان4 هەفتە جارێک.
2-سێ مانگی دووەم (هەفتەکانی 13-27):
هەر 4 هەفتە جارێک (مانگانە جارێک)، بەڵام ئەگەر ئافرەتەکە نەخۆشی یاخود هەر ئاڵۆزییەکی دووگیانی هەبوو ئەوە ڕەنگە زووتر پێویستی بە سەردانکردن هەبێت
3-سێ مانگی سێیەم (هەفتەکانی 28-36):
هەر2 هەفتە جارێک.
4-هەفتەکانی کۆتایی (هەفتەکانی 36-40+):
هەموو هەفتەیەک تا کاتی منداڵبوون.
ڕەنگە پێویستت بە سەردانی زیاتر بێت ئەگەر:
1-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن
2-نەخۆشی شەکرەی دووگیانی
3-دوانە یان زیاتر
4-ئاڵۆزییەکانی پێشوو
5-هەر نیشانەیەکی نائاسایی
ئەم سەردانانە گرنگن بۆ:
1-چاودێریکردنی تەندروستی خۆت و گەشەی کۆرپەکە
2-پشکنینی پەستانی خوێن و کێش
3-ئەنجامدانی پشکنینی خوێن و سۆنەر
PM:05:32:28/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 616
جار خوێنراوه‌ته‌وه