براد بیت ئاماده‌یه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات
وێستگە ستایل-
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كیان به‌یه‌كه‌وه له‌چه‌ندین بۆنه‌دا به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ گرفتی جیابوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجلینا جولی، ئه‌ستێره‌ی جیهانی براد بیت ئاماده‌یه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بكات كه دیزاینه‌ری ئێكسسوارت"ئه‌ینس دی رامۆن" ه و چه‌ندین سه‌رچاوه ئاشكرای كردوه براد بیت داوای هاوسه‌رگیری له‌م خانمه كردوه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت دوور له چاوی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن.
براد بیت به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆمانسی داوای هاوسه‌رگیری له‌خۆشه‌ویسته ته‌مه‌ن 31 ساڵه‌كه‌ی كردوه پێش ئه‌وه‌ی بچێته نیوزله‌ندا بۆ وێنه‌گرتنی فیلمه نوێكه‌ی بۆماوه‌ی 6 هه‌فته، هاوكات براد پلانی ئه‌وه‌ی داناوه له‌كۆتای وه‌رزی هاوین و سه‌ره‌تای وه‌رزی پایزی داهاتوو ئاهه‌نگێكی سادده‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامبده‌ن تیایدا خێزان و هاوڕێكانیان و به‌شێك له‌ئه‌ستێره‌كانی هۆلیود میوانداری بكه‌ن.
براد ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌ینیس دی رامۆن به‌سه‌ر ده‌بات كه له‌ماوه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌نجلینا له‌پشت براد ماوه‌ته‌وه و وه‌ستاوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له براد ئاشكرای كردوه ئه‌ینیس هانده‌ری براد بووه بۆ جیابوونه‌وه‌ی له جولی چونكه باوه‌ڕی وایه ژیان خۆشبه‌ختانه‌تر و ئارامتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر جه‌نگی یاسایی درێژخایه‌ن به‌رده‌وام نه‌بێت.
شایه‌نی باسه په‌یوه‌ندی نێوان براد بیت ی ته‌مه‌ن 61 ساڵ و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كه 29 ساڵ له‌خۆی بچوكتره له‌ساڵی 2022 ه‌وه ده‌ستیپێكردوه و هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه و به‌م نزیكانه هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن.
PM:07:00:26/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 728
جار خوێنراوه‌ته‌وه