مێشكت درۆ ناكات..خه‌وه‌كانی شه‌وانه چی له‌باره‌ته‌وه ده‌ڵێت؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ئه‌و خه‌وانه‌ی مرۆڤ شه‌وانه ده‌یانبینێت هه‌ڕه‌مه‌كی نییه، به‌ڵكو په‌یامێكه كه مێشكی نائاگا به‌مرۆڤی ده‌ڵێت و مێشكی ئاگا توانای وتنی نابێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه كۆمپانیای"سیمبا" تایبه‌ت به ته‌كنیكی نوستن ئه‌نجامیداوه تیایدا شیكردنه‌وه بۆ ئه‌و خه‌وانه كراوه كه به‌شداربوه‌كانی توێژینه‌وه‌كه له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا بینیویانه، ئه‌نجامه‌كان ڕاستی سه‌رسوڕهێنه‌ریان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نوستن به‌ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ ئاشكرا كردوه.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویانه ئه‌و خه‌وانه‌ی مرۆڤ ده‌یبینێت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه، زۆرینه‌ی ئه‌و خه‌وانه‌ی مرۆڤ ده‌یبینێت یان له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كۆده‌بێته‌وه كه له‌ڕابردودا ناسیونی یان په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندیه سۆزداریه‌كانیه‌وه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌س خه‌و به ڕاونان و گرتنه‌وه ده‌بینن، خانمان زیاتر ئه‌و خه‌وانه ده‌بینن كه ترسێنه‌رن له‌به‌رامبه‌ردا پیاوان خه‌وی خه‌یاڵی و سریالی ده‌بینن.
پسپۆڕان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه ده‌وروبه‌ر كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌یبینێت، ئه‌و شه‌وانه‌ی مرۆڤ بۆ چه‌ند كاتژمێرێك زیاتر ده‌خه‌وێت ئه‌وه خه‌وی زیاتر ده‌بینێت، توێژه‌ره‌وه‌كان لایان وایه خه‌ون بۆ خۆشی نییه به‌ڵكو په‌نجه‌ره‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر هه‌سته شاراوه‌كان و كاره‌كانی ڕۆژانه‌مان به‌ڵام ئه‌مه به خه‌و ده‌یبینینه‌وه.
PM:06:46:24/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 856
جار خوێنراوه‌ته‌وه