ئه‌مه‌ریكا: هه‌تا ساڵی 2026 به‌ته‌واوه‌تی ڕه‌نگی خۆراكی قه‌ده‌غه ده‌كرێت
وێستگە ستایل-
ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا"دۆناڵد تره‌مپ" ئاشكرای كردوه له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌ته‌واوه‌تی ڕێگری بكه‌ن له‌به‌كارهێنانی ڕه‌نگی خۆراكی له‌ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م بابه‌ته‌ش پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته به‌ته‌واوه‌تی پشتیوانی ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی نوێی ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان له ئه‌مه‌ریكا"FDA" مارتی مكاری له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا وتویه‌تی" به‌ته‌واوه‌تی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ته‌واوی جۆره‌كانی ڕه‌نگی خۆراكی كه له پترۆل دروستكراوهن له ئه‌مه‌ریكا نه‌یهێڵین، ئه‌م بابه‌ته‌ش هه‌تا ساڵی 2026 به‌ته‌واوه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ین"
مكاری پێشار وتویه‌تی" له‌ماوه‌ی 50 ساڵی ڕابردوودا منداڵانی ئه‌مه‌ریكا له ژینگه‌یه‌كی ژه‌هراویدا ژیاون، كه پڕ بووه له مادده‌ی كیمیاوی ده‌ستكرد، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیش په‌یوه‌ندی ئه‌م ماددانه و نه‌خۆشی شه‌كره و ته‌نانه‌ت شێرپه‌نجه‌شی به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه"
ئه‌م بابه‌ته له‌كاتێكدایه ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ناوه‌ڕاستی مانگی 1 ی ئه‌مساڵ ڕه‌نگی خۆراكی جۆری (Red 3) له ئه‌مه‌ریكا و A127 , E127 ی له ئه‌وروپا قه‌ده‌غه كرد، زیاتر له 30 ساڵه ئه‌م مادده‌یه بۆ ڕه‌نگكردنی خۆراكه‌كان به ڕه‌نگی سوور به‌كارده‌هێنرێت و هۆكاری توشبوونه به‌شێرپه‌نجه له ئاژه‌ڵاندا، هاوكات له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕه‌نگی سوری Red40 كه به E129 , A129 ناسراون له‌گه‌ڵ ڕه‌نگی زه‌رد كه به Yellow5 له ئه‌مه‌ریكا و E102 , A102 له ئه‌وروپا ناسراوه قه‌ده‌غه‌كران.
PM:06:11:23/04/2025
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوهتهوه