شاجوانی پێشووی عێراق: پاش له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌م توشی شێرپه‌نجه بووم
وێستگە ستایل-
شاجوانی پێشووی عێراق"ڤیان سلێمانی" له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و داوا ده‌كات نزای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت.
ئه‌م خانمه له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی نوسیویه‌تی" ته‌واو ده‌مه‌وێت ئه‌و به‌ربه‌سته بشكێنم، ماوه‌ی چه‌ندین مانگه ده‌مه‌وێت پۆستێك بكه‌م، به‌ڵام ئاماده نه‌ده‌بووم چونكه بابه‌ته‌كه زۆر له‌وه قورس‌تر بوو كه پێشبینیم ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا سوپاس بۆ خوا بۆ هه‌موو دۆخێك، من بیری هه‌موو شتێك ده‌كه‌م و باوه‌ڕم به‌وه‌ش هه‌یه ئه‌وه‌ی كه‌دێت زۆر باشتر ده‌بێت، داوا له خودا ده‌كه‌م هێزم بداتێ له‌م قۆناغه‌دا به‌كه‌مترین كات باش ببمه‌وه، ئێستا پێویستم به‌نزای ئێوه هه‌یه"
ڤیان نوسیویه‌تی" زۆر بیرتان ده‌كه‌م و به‌ڕاستی پێویستم به نزای ئێوه هه‌یه، ماوه‌ی 4 مانگه ئێوه به‌خێر باسی من ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌خششی خودایه، هیچ خه‌متان نه‌بێت كچه‌كه‌تان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، هیوادارم دایكه‌كانمان ته‌ندروست باش بن و هه‌میشه گه‌شاوه‌بن و بۆ ئێمه بمێنن"
ڤیان ساڵی 2017 بوو به شاجوانی عێراق و پاش ئه‌وه هاوسه‌رگیری كردوه و ساڵی ڕابردوو بوه به خاوه‌نی منداڵێك و ماوه‌ی پاش له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ی توشی شێرپه‌نجه بووه و هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی خوێن وه‌رده‌گرێت.
PM:01:11:23/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوه‌ته‌وه