هیوایه‌كی نوێ بۆ توشبووان به نه‌خۆشی ئه‌كزیما
وێستگە ستایل-
یه‌ك له‌كۆی 5 منداڵ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان توشبووی هه‌وكردنی پێست"ئه‌كزیما" بوون، ئه‌م نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه و ئه‌گه‌ری زۆره ته‌واوی ته‌مه‌ن به‌ده‌ست ئه‌م گرفته‌وه بناڵێنن، هاوكات ئه‌گه‌ری زۆره به‌م نزیكانه ڤاكسینێكی نوێ بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه به‌رده‌ست بێت.
ئه‌گه‌رچی ئه‌كزیما نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه و مه‌ترسیدار نییه به‌ڵام بێزاركه‌ره، به‌دیاریكراوی بۆ گه‌نجان، باوترین نیشانه‌كانی ئه‌م گرفته ته‌ندروستیه‌ی پێست بریتیه له خورو و وشكبوونه‌وه‌ی پێست و برینداربوونی، ئه‌گه‌ر شوێنی برینه‌كه توشی به‌كتریا ببێت ئه‌وه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی مه‌ترسیدار.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی"ساینس فۆكس" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا تیمێكی توێژهرارنی كۆلێجی ترینیتی له دبلن سه‌ركه‌وتوو بوون له دیاریكردنی هۆكاره‌كانی توشبوون به ئه‌كزیما.
جولیان كلۆری نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و ڕاوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانی پێست ده‌ڵێت"به‌ڕاستی پێویست ده‌كات چاره‌سه‌ر و ڕێگریه‌ك له توشبون به ئه‌كزیما له منداڵان بدۆزرێته‌وه، چونكه ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی ئێستا به‌رده‌سته به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چاره‌سه‌ری گرفته‌كه ده‌كات و دوباره سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه"
لهڕاپۆرتهكهی ساینس فۆكسدا هاتووه" ڤاكسینه‌كه تاكه چاره‌سه‌ر و ڕێگره و یارمه‌تی به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش ده‌دات و ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن"
PM:05:09:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 3832
جار خوێنراوهتهوه