مامۆستایه‌ك به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆسه‌ر خوێندكارێك ده‌ستگیركرا
وێستگە ستایل-
به‌رپرسانی ئه‌منی له ویلایه‌تی لویزیانا ی ئه‌مه‌ریكا به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی مامۆستایه‌ك ده‌ستگیركرا پاش ئه‌وه‌ی دوو گیان بووه له یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی.
مۆرگان فریش ته‌مه‌ن 33 ساڵ خۆیداوه‌ته ده‌ستی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه پاش ئه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركراوه به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر هه‌رزه‌كارێك له‌گه‌ڵ چوار تۆمه‌تی دیكه كه په‌یوه‌ندیان به په‌یوه‌ندی جه‌سته‌ییه‌وه هه‌یه.
ڕووداوه‌كه بۆ دوو ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئافره‌ته‌كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به‌رواری 24 ی سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵ لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان زانیویانه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ بۆته باوكی منداڵی مامۆستایه‌ك له سیستمی خوێندنگه‌ی Tangipahoa Parish و پاش گه‌یشتنی زانیاریه‌كان ده‌ستكراوه به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه.
ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته نه‌دراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه و لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هیچ په‌له‌یان نییه له داخستنی كه‌یسه‌كه هه‌تا نه‌گه‌نه ده‌رئه‌نجامی كۆتایی.
PM:04:46:04/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 18384
جار خوێنراوه‌ته‌وه