هۆکارەکانی ئازاری سنگ چیین؟
وێستگە ستایل-
ئازاری سنگ لەزۆر شێوەدا دەردەکەوێت، ڕەنگە کتوپڕو توند بێت، یاخود درێژخایەن و بەردەوام بێت، هەندێک جار ئازاری سنگ وەک و پاستان یان سوتانەوەی سەر سنگ هەستی پێدەکرێت، لەهەندێک حاڵەتدا ئازارەکە دەچێت بۆ مل و شەویلگە و ڕەنگە بشچێت بۆ پشت و قۆڵ، دكتۆر ئهیمهن پزیشكی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ لهم بابهتهدا هۆكارهكانی ئهم حاڵهته دهخاته ڕوو.
هۆکارەکانی ئازاری سنگ:
زۆر هۆکار هەن دەبنە ئازاری سنگ لەوانە:
هۆکارەکانی پەیوەند بە دڵ بریتین لە:
-نەوبەی دڵ Angina، ئازاری سنگ بەهۆی کەمی چوونی خوێن بۆ دڵ دروست دەبێت.
-جەڵتەی دڵ Heart attack بەهۆی وەستانی ڕۆیشتنی خوێن بۆ ماسولکەکانی دڵ، زۆرجار بەهۆی خوێن مەینەوە ڕوودەدات.
-هەوکردنی تورەکەی دەوری دڵ پێی دەوترێت پێریکاردیتس، لەگەڵ چەند هۆکارێکی دیکەدا.
هۆکارەکانی پەیوەند بە هەرسکردن: ئازاری سنگ دەکرێت بەهۆی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرسەوە بێت، لەوانە:
- دڵە کزە Heartburn و ئازاری گەدە
-ناڕێکی و کێشە لە کرداری قوتداندا
-کێشەی تورەکەی زراو یان پەنکریاس.
هۆکارەکانی پەیوەند بە ماسولکە و ئێسک:
هەندێک لە جۆرەکانی ئازاری سنگ پەیوەندییان هەیە بە برینداربوون و کێشەکانی تر کە کاریگەرییان لەسەر ئەو پێکهاتەیە هەیە کە دیواری سنگ دروست دەکەن. ئەم حاڵەتانە بریتین لە:
-نەخۆشی costochondritis لەم حاڵەتەدا کڕکڕاگەکانی قەفەسی سنگ توشی هەوکردن دەبێت.
-ئازاری ماسولکەکان. نەخۆشییەکانی ئازاری درێژخایەن، وەک فیبرۆمایەلجیا، لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری درێژخایەن کە کاریگەری لەسەر ماسولکەکانی سنگ هەیە.
-برینداربوونی پەراسووەکانی قەفەسی سنگ، وەکو شکان و شینبوونەوەی.
هۆکارەکانی پەیوەند بە سییەکانەوە:
زۆرێک لە کێشەکانی سییەکان دەتوانن ببنە هۆی ئازاری سنگ، لەوانە:
- کڵۆی خوێنی مەیوو لە سییەکاندا پێی دەوترێت ئێمبۆلیزمی سییەکان.
ئەو کڵۆ خوێنەی کە لە خوێنبەری سییەکاندا گیربووە دەتوانێت ڕێگری لە ڕۆیشتنی خوێن بۆ شانەی سییەکان بکات.
-هەوکردنی ئەو پەردەیەی سییەکانی داپۆشیوە، کە پێی دەوترێت پلوریسی. ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی ئازاری سنگ کە خراپتر دەبێت کاتێک هەناسە دەدەیت یان دەکۆکیت.
-وەستانی سییەکان. ئازاری سنگ بەهۆی داڕمانی سییەکانەوە بە شێوەیەکی لەناکاو ڕوودەدات. لەوانەیە چەند کاتژمێرێک بخایەنێت. کاتێک ڕوودەدات کە هەوا دزە دەکات بۆ بۆشایی نێوان سییەکان و پەراسووەکان.
-بەرزی پەستانی خوێن لە خوێنبەرەکانی سییەکان پێی دەوترێت بەرزی پەستانی سییەخوێنبەر. ئەم نەخۆشییە کاریگەری لەسەر خوێنبەرەکان دەکات کە خوێن دەگوازێتەوە بۆ سییەکان. لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری سنگ.
هۆکاری تر
ئازاری سنگیش دەکرێت بەهۆی:
-نەوبەی تۆقین و ترسەوە بێت
-پشتێنی ئاگرە Shingles، ئەم حاڵەتە لەوانەیە ببێتە هۆی ئازارێکی زۆر و کۆمەڵێک بلۆق لە پشتەوە بۆ ناوچەی سنگ دروست دەبێت.
PM:04:05:04/10/2023
ئهم بابهته 7744
جار خوێنراوهتهوه