پاش مردن ئه‌م پێكهاته‌یه‌ی له‌شی مرۆڤ به زیندووی ده‌مێنێته‌وه
وێستگە ستایل-
جه‌سته‌ی مرۆڤ له كۆمه‌ڵێك خانه‌ی زیندوو و ئاڵۆز پێكهاتووه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ نهێنیه‌كی نوێی له‌باره‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ ئاشكرا كردوه پاش مردنی.
له‌گه‌ده‌ی مرۆڤدا به‌كتریای سوود به‌خش هه‌یه یارمه‌تی چالاككردنی گه‌ده ده‌دات، ئه‌م به‌كتریایه له ژینگه‌یه‌كی ئارام و ژینگه‌یه‌كی گه‌رمدا چالاك ده‌بێت، پاش مردنی مرۆڤ ئه‌م به‌كتریایه له گه‌ده‌دا به‌ردوام نابێت به‌ڵكو ڕۆڵێكی گرنگی ده‌بێت له دوباره شیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سی مردوو.
پاش مردن دڵ له كاركردن ده‌وه‌ستێت و خوێنی پڕ ئۆكسجین نانێرێت بۆ ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، ئه‌و خانانه‌ی له خوێن بێ به‌ش ده‌بن خۆیان شی ده‌كه‌نه‌وه له كردارێكدا پێی ده‌وترێت" شیبوونه‌وه‌ی خۆیی"
به‌كتریایی گه‌ده له ناوه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌ست ده‌كات به كه‌ڕوو پێكردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، پسپۆڕان ده‌ڵێن مرۆڤ پاش مردنی" ئه‌و میكرۆبانه‌ی له جه‌سته‌ی كه‌سی مردوودا هه‌یه به‌هاوكاری میكرۆبه‌كانی ناو خاك كار ده‌كه‌ن بۆ شیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی كه‌سی مردوو" ئه‌وه‌ش واده‌كات له مانگێك هه‌تا چه‌ند ساڵێك پاش مردنی كه‌سه‌كه ترشی DNA جه‌سته‌ی به ئاسانی له‌سه‌ر خاكه‌كه و ناو ئه‌و خاكه‌ی تیایدایه‌تی بدۆزرێته‌وه.
PM:12:00:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 2664
جار خوێنراوه‌ته‌وه