بابه‌تێكی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌ونه‌وه
وێستگە ستایل-
دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌سانی جگه‌ره كێش ئه‌سته‌م و قورسه بۆیان، هاوكات نیكۆتین كار له ئه‌ركی مێشك ده‌كات، ملوله‌كانی خوێن ته‌سك ده‌كاته‌وه و په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و تێكڕای لێدانی دڵ خێرا ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه ئه‌وانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن به جۆرێك له جۆره‌كان خۆیان له‌م خووه زیان به‌خشه دوور بخه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی گۆڤاری" سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" به ڕێژه‌ی كه‌م له‌هه‌ندێك له میوه و سه‌وزه هه‌مه‌چه‌شنه‌كاندا نیكۆتین هه‌یه ئه‌مه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ئالوده‌بوون به كێشانی جگه‌ره خۆیان ڕزگار بكه‌ن"
1- باینجان:
- گرامێك باینجان 100 مایكرۆ گرام نیكۆتینی تیادایه، له ژه‌می ڕۆژانه‌دا ده‌توانیت باینجان بۆ خواردنه‌كانت زیاد بكه‌یت له‌جیاتی كێشانی جگه‌ره.
2- په‌تاته:
- هه‌ر یه‌ك په‌تاته نزیكه‌ی 15 مایكرۆ گرام نیكۆتینی تیادایه.
3- قه‌رنابیت:
-یه‌ك قه‌رنابیت نزیكه‌ی 16.8 مایكرۆگرام نیكۆتینی تیادایه.
4- بیبه‌ری سه‌وز:
یه‌ك بیبه‌ری سه‌وز به نزیكه‌ی 7.7 - 9ز2 مایكرۆگرام نیكۆتینی تیادایه.
5-ته‌ماته:
یه‌ك ته‌ماته‌ی قه‌باره مامناوه‌ند 7.1 مایكرۆگرام نیكۆتینی تیادایه.
6- چا:
هه‌ندێك له چای ئاماده‌كراوی "سه‌وز و ڕه‌ش" بڕێك نیكۆتین یان تیادایه.
هه‌ركات بڕیاردا له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌ویته‌وه له خواردنی ئه‌م خۆراكانه‌ش خۆت دوور بگره:
- به‌رهه‌مه‌كانی گۆشت و قاوه و مه‌ی تامی جگه‌ره له ده‌مدا زیاتر خۆش ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌میان بكه‌ره‌وه یان بۆ ماوه‌یه‌ك دوور بكه‌وه‌ره‌وه لێیان.
-به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه" خواردنه تون و شیرینه‌كان" واده‌كه‌ن هاوڵاتی زیاتر ئاره‌زووی كێشانی جگه‌ره بكات.
AM:10:51:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1316
جار خوێنراوه‌ته‌وه