‌ئه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ نه‌خۆشی پاركینسۆن نه‌تزانیوه‌

وێستگە ستایل-

نەخۆشی پارکینسۆن، نەخۆشییەکی پوکانەوەی چەند بەشێکی مێشکی مرۆڤە،بە خشکەیی پەرە دەسەنێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ دكتۆر زانیار ئاغال وه‌ك پزیشکی پسپۆڕی هەناوی له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌ و هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ باسده‌كات.

نیشانەکانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بریتیه‌ له‌: 
-لەرزینی دەست و قاچە لە کاتێکدا ئەو پەلە لە وەستاویدایە واتە بێ جووڵاندن دەلەرزێت.
- جام بوون و ڕەق بوونی قۆڵ و قاچ و پشت و مل. پاسان خاوبوونەوەی ڕۆشتن و جووڵە و تەنانەت لە دەست دانی باڵانس لە کاتی وەرگەڕان و جووڵانەوەدا. 
-لە هەندێک نەخۆشدا بیرکردنەوەشیان خراپ دەبێت و تووشی خەڵەفاوی دەبن.

نەخۆشی پارکینسۆن زۆربەی کات لەو کەسانەدایە کە بەتەمەنن،بۆیە دەست نیشان کردنشیان هەندێک جار زەحمەتە چوونکە نەخۆشەکە و کەس و کار و دکتۆرەکەش ئەو لەرزین و خاوبوونەوەیە دەبەستنەوە بە پیر بوونەوە نەک نەخۆشی و وا دەزانن لەگەڵ پیربوونە!

زۆر حاڵەتی دیکەش هەیە هەروەک پارکیسنۆنە کە بەهۆی نەخۆشی دیکەی مێشکەوەیە یان بە هۆی هەندێک دەرمانەوە ڕوو دەدەن.

چارەسەر: ئەوەی دەکرێت ڕاگیرەیە،پزیشکانی هەناوی مێشک و دەمار چارەسەری ئەم حاڵەتە دەکەن.


AM:10:28:02/10/2023


ئه‌م بابه‌ته 1608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌