ڤیدیۆ: كڵێسایه‌ك به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكدا داڕما
وێستگە ستایل-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ساتی داڕمانی كڵێسایه‌ك له مه‌كسیك بڵاوبۆته‌وه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندارن.
به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه 9 كه‌س به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 50 كه‌سی دیكه بریندار بوون، ئه‌مه له‌كاتێكدا ڕویداوه هاوڵاتیه‌كان له‌ناو كڵێساكه‌دا بوون به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی نوێژ، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ڕووداوه‌كه له شاری سیوداد مادیرۆ له ویلایه‌تی تاماولیباس له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌كسیك ڕویداوه.
بێجگه له ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بریندارن و ئه‌وانه‌ش كه گیانیان له‌ده‌ستداوه ژماره‌یه‌كی دیكه له‌ژێر دار‌و په‌ردووی بینا وێران بووه‌كه ماونه‌ته‌وه و تیمه‌كان سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن ته‌رمه‌كان به ته‌واوه‌تی ده‌ربهێنن.
AM:10:19:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 948
جار خوێنراوه‌ته‌وه