میسر: ئاسه‌وارێكی دێرین دۆزرایه‌وه
وێستگە ستایل-
وه‌زاره‌تی گه‌شتوگوزار و ئاسه‌واری میسر ئاشكرای كردوه سه‌دان گۆزه‌ی داخراویان دۆزیوه‌ته‌وه كه پێشتر نه‌كراوه‌ته‌وه و له‌ناویاندا پاشماوه‌ی شه‌راب هه‌یه، بێجگه له‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك ئاسه‌واری دیكه‌ی تیادا دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرا كراوه" ئه‌وه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه له گۆڕی شاژنه " مریت نیس" بووه و ئاسه‌واره‌كه له ناوچه‌ی سوهاجه له باشووری میسر"
به‌گوێره‌ی پشكنینه‌كان ئه‌و گۆزانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه قه‌باره‌یان گه‌وره‌یه و له دۆخێكی باش‌دا ماونه‌ته‌وه و پاشماوه‌ی شه‌رابیان تیادا ماوه ته‌مه‌نیان بۆ نزیكه‌ی 5000 ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌هۆیه‌وه توانراوه زانیاری نوێ له‌باره‌ی ژیانی ئه‌و خانمه پاشایه بزانرێت له‌گه‌ڵ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی.
نه‌خشی سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌ناو ئه‌م گۆڕه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شاژن شوێن و پله‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه و به‌رپرسی ئه‌و حكومه‌ته ناوه‌ندیه بووه كه له‌و كاته‌دا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدار بووه تیایدا له میسر، له نزیك گۆڕی ئه‌م شاژنه گۆڕی 41 كه‌سی دیكه هه‌یه هه‌موویان به‌رده‌ست و خزمه‌تكاری بوون و له قۆناغی جیاوازدا كۆچی دواییان كردوه و به‌خاك سپێردراون.
AM:10:03:02/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوه‌ته‌وه