توێژینه‌وه‌یه‌ك: كه‌شوهه‌وای پیس مه‌ترسی مردن زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه " به‌سه‌ربردنی 5 ڕۆژ له‌ناوچه‌یه‌ك كه كه‌شوهه‌وایه‌كی ناخاوێنی هه‌یه مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده دوو هێنده ده‌كات و ئه‌گه‌ری مردنی به‌هۆی جه‌ڵده‌كه‌وه دوو جار زیاتر ده‌بێت"
توێژه‌ره‌وه‌كان له ئه‌رده‌ن داتای 18 ملیۆن توشبووی جه‌ڵده‌ی مێشك یان به‌كارهێناوه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی به‌ركه‌وته‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی نایترۆجین و ئۆزۆن و یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و دووه‌م ئۆكسیدی كبریت بوون ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به جه‌ڵده‌ی مێشك و مردنیان گه‌یشتۆته %60.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری توێژه‌ره‌وه‌كان سێ به‌شی ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه ئاستی پیسبوونی هه‌وا له ئاستی مه‌ترسیداردایه.
دكتۆر ئه‌حمه‌د تۆباسی نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ و به‌هێز هه‌یه له‌نێوان پیسبوونی هه‌وا و جه‌ڵده‌ی مێشك و هاوكات گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌م كێشه ته‌ندروستیه‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگی هه‌وڵه جیهانیه‌كان بۆ دانانی پلانێك بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا، گرنگترین سه‌رچاوه پیسكه‌ره‌كانی هه‌وا ئۆتۆمبێل و فڕۆكه و سوتانی دارستانه‌كان و چه‌ندین هۆكاری دیكه‌یه.
PM:04:13:01/10/2023
ئه‌م بابه‌ته 1368
جار خوێنراوه‌ته‌وه