ئایا نوستن چی له مێشك ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
له سروشتی ژیانی پێشكه‌وتودا كه پڕه له چالاكی، ئه‌سته‌مه مرۆڤ بتوانێت له‌و قه‌ره‌باڵغی و جه‌نجاڵه به ئاسانی بێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له‌ڕاستیدا مێشكی مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌كانی نوێ بێته‌وه پێویستی به پشوودان هه‌یه.
تاكه ڕێگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی مێشكی مرۆڤ چالاك ببێته‌وه و ووزه‌ی ده‌ست بكه‌وێت، نوستنه وه‌ك پێویست له‌كاتێكدا زۆرینه له ئێستادا وه‌ك پێویست پشوو به مێشك و جه‌سته‌یان ناده‌ن.
دكتۆره ڤیكتۆریا جارفیلد مامۆستا له زانكۆی" كۆلیدج له‌نده‌ن" ده‌ڵێت" توانای چالاكی فێربوونی مێشكی مرۆڤ به نوستن و پشوودان نوێ ده‌بێته‌وه و بۆ ڕۆژی دواتر مێشك به ووزه‌یه‌كی نوێوه كارده‌كات"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" كه‌مخه‌وی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و خه‌ڵه‌فان و جه‌ڵده‌ی دڵ و خه‌مۆكی و وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستندا زیاد ده‌كات."
هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی و پێگه‌یشتوو پێویستی به"7-9" كاتژمێر خه‌و هه‌یه له شه‌وێكدا، ڕۆژانه‌ش ئه‌گه‌ر 30 خوله‌كێك سه‌رخه‌وێك بشكێنیت ئه‌وه بۆ مێشكت سوودی زۆره.
PM:01:57:28/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1848
جار خوێنراوه‌ته‌وه