كه‌شتیوانێكی ئاسمانی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر زه‌وی داوای لێكراوه ده‌می نه‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
فرانك رۆبیۆ كه‌شتیوانێكی ئاسمانیه و ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵه له‌ڕێی كه‌شتی ئاسمانی ڕوسی" سۆیۆز ئێم ئێس- 23" چۆته بۆشایی ئاسمان، به‌و جۆره ژماره‌ی پێوانه‌ی شكاند وه‌ك هاوڵاتیه‌كی ئه‌مه‌ریكی له بۆشایی ئاسماندا ئه‌و ماوه زۆره ماوه‌ته‌وه.
ڕۆبیۆ به‌كه‌شتیه ئاسمانیه‌كه‌یه‌وه له كازاخستان نیشتۆته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ماوه‌ی 371 ڕۆژه له هێزی كێشكردنی زه‌ویه‌وه دووره، به‌درێژای ئه‌و ماوه‌یه ئه‌م كه‌شتیوانه ئاسمانیه هیچ جۆره كێشێكی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رز نه‌كردۆته‌وه.
كه‌شتیوانه ئاسمانیه‌كان كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وی پاش ته‌واو بوونی گه‌شته‌كه‌یان كه ته‌نها ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته له بۆشایی ئاسمان مابێتنه‌وه ناتوانن له‌سه‌ر پێكانی خۆیان بۆماوه‌یه‌ك بوه‌ستن له‌سه‌ر زه‌وی، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت ڕۆبیۆ ئه‌سته‌م بێت بۆی دووباره ڕابێته‌وه له‌سه‌ر ڕۆیشتن له‌سه‌ر زه‌وی و هێزی كێشكردنی زه‌وی.
مارك فاندیهی كه‌شتیوانێكی ئاسمانی ناسایه كه پێشتر ژماره‌ی پێوانه‌ی له گه‌شتی بۆشایی ئاسمان تۆماركردوه، ئامۆژگاری ڕۆبیۆی كردوه له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌می نه‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گاز له زمانی خۆی نه‌گرێت، ئه‌مه‌ش مانای قورسی و ئه‌سته‌می نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتی ئاسمانی ده‌دات له‌سه‌ر زه‌وی.
AM:11:27:28/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه