چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت كاتێك هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژیت؟
وێستگە ستایل-
ڕه‌نگه پێشبینی كردنی ئه‌م بابه‌ته كه‌مێك ئه‌سته‌م بێت كاتێك هه‌وا هه‌ڵده‌مژیت و هه‌ناسه ده‌ده‌یت خۆت لات وایه هه‌واكه پاكه به‌ڵام له‌ڕاستیدا پاك نییه و زیان به ته‌ندروستیت ده‌گه‌یه‌نێت.
دكتۆر سانجای گۆبتا په‌یامنێری پزیشكی CNN ده‌ڵێت" پیسبوونی هه‌وا كاتێك ڕووده‌دات كه گۆڕان له پێكهاته‌ی كیمیاوی یان فیزیایی یان بایلۆجی به‌رگی هه‌وا ڕوبدات، دوكه‌ڵكی كارگه و به‌كارهێنانی خه‌ڵوز یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی پیسبوونی هه‌وا كه له مێژه مرۆڤایه‌تی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت به‌تایبه‌ت پاش شۆڕشی پیشه‌سازی"
داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی سه‌لماندویه‌تی به نزیكه‌ی ته‌واوی دانیشتوانی زه‌وی هه‌وای پیس هه‌ڵده‌مژن، له‌كاتی هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس مرۆڤ توشی هه‌ستیاری چاو و لوت و قوڕگ ده‌بێت، توشی كۆكه و ئازاری سه‌ر و سه‌رگێژ خواردن ده‌بێت و هه‌ست به ماندوێتی ده‌كات.
یه‌كێك له جۆره‌كانی پیسبوونی هه‌وا پێی ده‌وترێت PM2.5 و زۆر مه‌ترسیداره، به‌هۆی بچووكی قه‌باره‌ی وردیله پیسكه‌ره‌كان و له‌كاتی هه‌ناسه‌دا ده‌چێته ناو سییه‌كان و به سوڕی خوێندا به ته‌واوی له‌شدا بڵاوده‌بێته‌وه و كار له ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ده‌كات، ده‌بێت هۆی هه‌وكردن.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا و هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس مرۆڤ توشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خه‌ڵه‌فان و خه‌مۆكی و سترێس، یه‌ك كه‌س له‌كۆی 5 كه‌س له جیهاندا ئێستادا به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن"
PM:05:53:27/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1032
جار خوێنراوه‌ته‌وه