خانمێك تابلۆیه‌كی به 4 دۆلار كڕی و به 191 هه‌زار دۆلار فرۆشته‌وه
وێستگە ستایل-
خانمێك له كۆگایه‌ك له " نیو هامبشایر" تابلۆیه‌كی به 4 دۆلار كڕی به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی زانی نرخی تابلۆكه زۆر له‌وه زیاتره كه كڕیویه‌تی، له مه‌زادێكی ئاشكرادا به 191 هه‌زار دۆلار فرۆشتیه‌وه و تابلۆكه كاری هونه‌رمه‌ند" ئان سی ویس" ه و ماوه‌یه‌كی درێژه ون بووه.
تابلۆكه ناوی" ڕامۆنا" یه و یه‌كێكه له‌و چوار تابلۆیه‌ی هونه‌رمه‌ندی نیگار كێش" ئان سی" ساڵی 1939 كێشاویه‌تی كه‌سایه‌تی كتێبی"ڕامۆنا" ی نه‌خشاندوه كه هیلین هانت" ساڵی 1884 نوسیویه‌تی ، كاره‌كه باس له ئافره‌تێكی گه‌نج ده‌كات دایك و باوكی له ژیاندا نه‌ماون و شه‌ڕی ژیانكردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك ده‌كات له‌جیاتی دایكی به‌خێوی كردوه.
پسپۆڕان باسیان له‌وه كردوه تابلۆكه ماوه‌یه‌كی درێژه دیار نییه، خاوه‌نه‌كه‌شی وتویه‌تی له شوێنێكی گشتی به 4 دۆلار كڕیویه‌تی و ماوه‌یه‌ك به دیواری ماڵه‌كه‌یدا هه‌ڵیواسیوه پێش ئه‌وه‌ی بیخانه ژووری كه‌لوپه‌لی زیادده‌ی ماڵه‌كه‌ی.
PM:12:22:26/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه