نیشانه‌كانی توندوتیژی سۆزداری
وێستگە ستایل-
توندوتیژی سۆزداری یان خراپ مەمەڵەکردنی سۆزداری یەکێکەلە بەربڵاوترین جۆری توندوتیژییەکان، برینەکانی هەمیشە نادیار‌و شاراوەیە،سارێژبوونیشی زۆربەی کات درێژخایەنە یان ئەستەمە.
دكتۆره لاڤە پسپۆری نەخۆشی یە دەروونییەکان ده‌ڵێت"زۆرجار پرسیارمان ئاڕاستەدەکرێت سەبارەت بەپەیوەندییەکان، ئەگەر لەپەیوەندییەکدایت(سۆزداری، هاوڕێیەتی، خێزانی.....هتد) یەکێک یان زیاتر لەم خاڵانەی خوارەوە بەدی دەکەیت؟
-لۆمه كردنت له‌سه‌ر كرده‌وه هه‌ڵه‌كانیان.
- به‌زاندنی سنوره‌كانت.
- هه‌ڕه‌شه‌كردن به ئازاردانی خۆیان.
-ته‌نها پێداویستیه‌كانی خۆیان له‌لا گرنگه.
-شكاندنه‌وه و كه‌مكردنه‌وه له شكۆ و به‌هات.
-ئیره‌ی بردن به په‌یوه‌ندیه‌كانت له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه.
- به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌ت و متمانه نه‌كردن.
-گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك له سوودی خۆیان بێت و تۆمه‌تبار كردنی تۆ.
-هه‌سته‌كانت به كه‌م سه‌یر ده‌كرێت یان پشتگوێ ده‌خرێت.
ئەوەبزانە کەسی بەرامبەر لەڕووی دەروونیەوە توندوتیژیت بەرامبەر دەکات و پەیوەندییەکەتان ژەهراوییە، باشتر وایە لێی دوورکەویتەوەو کۆتایی بەپەیوەندییەکە بهێنیت چونکە جگە لەخوڵقاندنی گرفت و تەنگژەی دەروونی هیچ ئەنجامێکی تری لێ بەرهەم نایەت.
AM:11:51:26/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1416
جار خوێنراوه‌ته‌وه