بابه‌تێكی گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سیر ده‌خۆن
وێستگە ستایل-
ڕه‌نگه هه‌ندێكجار دوور بكه‌ویته‌وه له خواردنی ئه‌و ژه‌مه‌ی سیری تیادایه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر هه‌ناسه‌ت بۆنی سیری لێنه‌یه‌ت، به‌ڵام ده‌توانیت به خواردنی كه‌وچێكێك ماست ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌یت.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن" ئه‌و چه‌وری و پرۆتینه‌ی له ماستدا هه‌یه بۆنی ناخۆشی سیر ناهێڵێت له ده‌م و هه‌ناسه‌ت دروست ببێت، توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی ویلایه‌تی ئۆهایۆ له ئه‌مه‌ریكا توانا بێ وێنه‌كه‌ی ماست و ئاویان سه‌لماندوه له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری مادده‌ی كبریت كه له‌ناو سیردا هه‌یه و ئه‌و بۆنه جیاوازه‌ی پێبه‌خشیوه"
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری" مۆلیكیولس" بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه ماست %99 توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی مادده‌ی عه‌تری و بۆنی سیری هه‌یه و ماستی پڕ چه‌وری له ماستی كه‌مچه‌وری باشتره، ده‌شتوانرێت سوود له‌و جۆره ماسته وه‌ربگیرێت كه به‌تامی میوه‌یه به‌و مه‌رجه‌ی ڕاسته‌وخۆ پاش خواردنی سیر بخورێت"
بێجگه له ماست خواردنی هه‌ریه‌ك له سێ‌و و كاهوو و نه‌عنا ڕاسته‌وخۆ پاش خواردنی سیر باشترین بژارده‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشی سیر.
AM:11:47:26/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوه‌ته‌وه