توێژینه‌وه‌یه‌ك: دڵی پیاوان له مه‌ترسیدایه
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی كه‌نه‌دی په‌یوه‌ندی نێوان په‌ستانی زۆری كاركردن و به‌رز بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ زیاد ده‌كات، توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن زانكۆی كیبیك ی كه‌نه‌دی ئه‌نجامدراوه و تیایدا هاتووه كه‌می مووچه و كاركردنی زۆر دڵی پیاوان توشینه‌خۆشی ده‌كات.
هاوكات ئه‌نجامی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی لاڤال له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ریخستوه" ئه‌و كاته‌ی پیاوان زیاتر له پێویست ماندوو ده‌بن و له‌به‌رامبه‌ردا موچه و شایسته‌ی دارایی خۆیان پێ‌نادرێت ئه‌وه به‌هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زۆر ده‌بێت"
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند ته‌مه‌نێكی جیاواز ئه‌نجامدراوه، ئه‌نجامی كۆتایی سه‌لماندویه‌تی ئه‌و پیاوانه‌ی به‌ده‌ست ناهاوسه‌نگی ماندوو بونیان به‌راورد به موچه‌كانیان ده‌ناڵێنن ئه‌وه %49 مه‌ترسی توشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و خه‌مۆكی زیاد ده‌كات.
پسپۆڕان هۆكاری كاریگه‌ری ئه‌م بابه‌ته له‌سه‌ر پیاوان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سترێس دروست ده‌كات و په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و كه‌سه‌كه توشی كه‌مخه‌وی و دڵه ڕاوكێ و نه‌خۆشی شه‌كره ده‌كات.
AM:11:46:26/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2924
جار خوێنراوه‌ته‌وه