به‌هۆی به‌كارهێنانی جۆرێك ده‌رزی ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش نابینا بوون
وێستگە ستایل-
وه‌زیری ته‌ندروستی پاكستان بڕیاریدا جۆرێك ده‌رزی له بازاڕه‌كاندا بكێشێته‌وه پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س پاش به‌كارهێنانی توشی هه‌وكردنی توندی چاو بوون و بینایی چاویان له‌ده‌ستداوه، داوای كردوه پۆلیس له‌م ڕووداوه بكۆڵێته‌وه.
ده‌رزیه‌كه ناوی" ئاڤاستین" بووه و له‌ناوخۆی پاكستان دروستكراوه، وه‌زیری ته‌ندروستی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر دوو كه‌س تۆماركردوه به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌رمانه‌كه بوون و ئێستا له پاكستان ڕایانكردوه و ڕۆیشتوون.
ئه‌م ده‌رمانه بۆ ئه‌و توشبووانه‌ی شه‌كره به‌كارهێندراوه كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یانه‌وه تۆڕه‌ی چاویان زیانی پێگه‌یشتووه، به‌ڵام توشی هه‌وكردنی مه‌ترسیدار بوون و له كۆتایدا ده‌یان نه‌خۆش بینایی چاویان له‌ده‌ستداوه.
PM:09:46:24/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه