ئوستورالیا: له دژی خوێندنی وانه‌ی سێكسی دایكان و باوكان خۆپیشاندانیان كرد
وێستگە ستایل-
له شاری " سیدنی" ئوستورالیا كۆمه‌ڵێك له دایك و باوكی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له خوێندگه‌كانیان وانه‌ی سێكسی ده‌خوێنن خۆپیشاندانیان كرد، به ئه‌مانجی ڕێزگرتن له بنه‌ما نه‌ریتیه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
لیژنه‌ی تایبه‌ت به مافی دایك و باوك له ئوستورالیا (Parental Rights Committee Australia) سه‌رپه‌رشتی ڕێكخستنی ئه‌م ڕێپێوانه‌ی كردوه، سه‌دان كه‌س له شه‌قامه‌كانی سیدنی وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زای له‌باره‌ی خوێندنی وانه‌ی سێكسی له خوێندنگاكان خۆپیشاندانیان كردوه.
دایك و باوكان له‌باره‌ی خوێندنی وانه سێكسیه‌كان له خوێندنگا ده‌ڵێن" ئه‌م وانانه هیچ سوود به منداڵه‌كانیان ناگه‌یه‌نێت و هیچ شتێكی باش فێری منداڵه‌كانیان ناكات و به پێچه‌وانه‌وه هۆكاره بۆ یارمه‌تیدانی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی سێكسی ناته‌ندروست و لادان و ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی سێكسی له ته‌مه‌نێكی زۆر منداڵه‌وه"
PM:05:47:24/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوه‌ته‌وه