ئاسمان دیمه‌نێكی ناوازه‌مان پیشان ده‌دات
وێستگە ستایل-
له‌ڕۆژی هه‌ینیه‌وه ئاره‌زوومه‌ندانی بۆشایی ئاسمان و بابه‌ته گه‌ردونیه‌كان ده‌توانن ته‌ماشای ئاسمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نێكی زۆر تایبه‌ت و ناوازه ببیینن، ئه‌ویش ده‌ركه‌وتنی پێنج هه‌ساره‌یه له‌گه‌ڵ مانگدا.
ئه‌م دیارده سروشتیه دوو هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ساره‌كانی" زوهره و عه‌تارد و مه‌ریخ و موشته‌ری و ئۆرانۆس" به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ مانگ له ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی تۆڕی هه‌واڵی PBS بڵاویكردۆته‌وه تیایدا زانای بواری فیزیا له په‌یمانگای كالیفۆرنیا "كامیرۆن هۆملز" وتویه‌تی" چه‌ند ساڵ جارێك ئه‌م دیارده گه‌ردونیه دوباره ده‌بێته‌وه، به‌شێك له‌وه‌ش ده‌توانرێت ته‌نها به چاوی ئاسایی ببینرێت، ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌ش كه به‌ڕوناكی پیس بوون و له هه‌ردوو نیوه‌گۆی باكور و باشووری زه‌وی ده‌بینرێت"
ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێت" ڕاسته‌وخۆ پاش خۆرئاوا بوون، ئه‌و كاته‌ی هێڵه‌كانی خۆرئاوابوون ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و نزیكه له‌وه‌ی ببێته شینی تۆخ نه‌ك ڕه‌ش، له‌م كاته‌دا ته‌ماشای ئاسمان بكه‌ن، هه‌ساره‌ی زوهره زۆر به ئاسانی ده‌كرێت ببینرێت كه پێی ده‌وترێت" ئه‌ستێره‌ی ئێواران" و زۆر گه‌شه و له ته‌نیشت مانگ ده‌دره‌وشێته‌وه.
هاوكات ئۆرانۆس له نزیك زوهره ده‌بینرێت و ئه‌م دیمه‌نه 20-30 خولهك پاش خۆرئاوا بوون به‌رده‌وام ده‌بێت، مه‌ریخ له‌سه‌ر هێڵێكی ڕێكه له‌گه‌ڵ موشته‌ری و عه‌تارد و زوهره و ئۆرانۆس و به‌ڕه‌نگه پرته‌قاڵیه تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌ناسرێته‌وه، هه‌موویان وه‌ك ملوانكه‌یه‌كی مرواری خۆیان ده‌نوێنن به ڕیز.
PM:03:00:27/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوهتهوه