زانایه‌كی بومه‌له‌رزه‌زانی: بومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر به‌هێز ڕووده‌دات
وێستگە ستایل-
له په‌یامێكی ئاگاداركردنه‌وه‌دا جارێكی دیكه پسپۆڕی بواری بومه‌له‌رزه‌زانی تورك" ناجۆ غۆرۆر" هۆشداری ده‌دات له ڕوودانی بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له ئه‌سته‌نبوڵ، دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری توركیا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 16 ملیۆن كه‌سه.
له‌ڕێی تویتێكه‌وه كه ئێواره‌ی دوێنێ بڵاویكردۆته‌وه ئه‌م پسپۆڕه په‌یام و قسه‌كانی ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی سیاسی وڵاته‌كه‌ی كردوه، داوا ده‌كات ئاماده‌سازی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و بومه‌له‌رزه به‌هێزه بكرێت كه پێشبینی ده‌كات له ئه‌سته‌نبوڵ بدات.
غۆرۆ داوا ده‌كات هاوڵاتیانی ئه‌سته‌نبوڵ شاره‌كه چۆڵ بكه‌ن به زوترین كات، باڵه‌خانه‌ی پته‌و و به‌هێز و دژه بومه‌له‌رزه دروستبكرێت له نزیكترین كاتدا، هاوكات پشكنین بۆ باڵه‌خانه‌كانی ئه‌و شاره بكرێت، ئه‌گه‌ر به‌كه‌ڵكی ژیانكردن نایه‌ن به‌زوترین كات بڕوخێندرێن.
ئه‌م پسپۆڕه پێشبینی ئه‌وه ده‌كات بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 10 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕوبدات، كه هاوشێوه‌ی چوار بومه‌له‌رزه‌یه كه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه و له یه‌ك كاتدا ڕوبدات.
PM:02:09:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 106624
جار خوێنراوهتهوه