شاناز پرۆگرامه‌كه‌ی ڕاگرت
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند" شاناز زاهیر" له‌ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكرای كرد بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی په‌خشی پرۆگرامی " شاناز" ڕاده‌گرێت وه‌ك ڕێزێك بۆ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان.
شاناز له ڤیدیۆكه‌یدا ده‌ڵێت" له‌به‌ر ڕێزی مانگی ڕه‌مه‌زان پرۆگرامه‌كه‌م ڕاگرتوه و له جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا به پرۆگرامی تایبه‌ت ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان"
شاناز زاهیر خه‌ڵكی شاری سلێمانیه و دانیشتووی وڵاتی سویسرایه له ئێستادا له كوردستان ده‌ژی، پێشتر له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ونهوید زه‌ردی كاری كردوه و ئێستا بڕیاریداوه سه‌ربه‌خۆ كار بكات و بۆ یه‌كه‌مجار بووه پێشكه‌شكاری پرۆگرامێكی هونه‌ری " شاناز" تیایدا میوانداری هونه‌رمه‌ندان ده‌كات.
AM:11:51:26/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 48792
جار خوێنراوهتهوه