ئه‌مشه‌و چاودێری ئاسمان بكه‌ن
وێستگە ستایل-
ئاژانسی گه‌ردونی ئه‌وروپی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ئه‌مشه‌و هه‌سارۆچكه‌یه‌ك به‌نێوان زه‌وی و مانگدا تێپه‌ڕ ببێت، قه‌باره‌كه‌ی توانای وێرانكردنی شارێكی هه‌یه به‌ته‌واوه‌تی، به‌ڵام ئه‌م دیارده گه‌ردونییه هیچ مه‌ترسی و زیانێكی نییه و نابێت.
ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه ناوی 2023 DZ2 و درێژیه‌كه‌ی 40-70 مه‌تره و 10 ساڵ جارێك ئه‌م دیارده گه‌ردونییه جیاوازه دوباره ده‌بێته‌وه.
ڕیچارد مویسل تایبه‌ت به ئاژانسی" فرانس پرێس" وتویه‌تی" به‌دیاریكراوی كاتژمێر 7:49 خولهك ئێواره ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه به نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و خێرایی ڕه‌ت بوونی 28 هه‌زار كیلۆمه‌تره له یه‌ك كاتژمێردا.
زاناكان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن ساڵی 2026 دوباره ئه‌م دیارده گه‌ردونیه ڕوبداته‌وه و ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه به نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕ ببێت و ئه‌گه‌رێكی كه‌م هه‌یه ساڵی 2046 ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه به‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی بكه‌وێت، پێشكه‌وتنی زانست نزیكه له‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه‌ش كه‌مبكاته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو هه‌سارۆچكه‌ی "دیمۆرڤۆس" له دووری 11 كیلۆمه‌تر له زه‌ویه‌وه توانرا له‌ڕێی ڕادارێكهوه تێكبشكێندرێت.
PM:02:27:25/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 4504
جار خوێنراوهتهوه