مۆلەر بە توندى هاتە دەنگ پاش یارییەکە
وێستگە سپۆرت-
تۆماس مۆلەر هێرشبەری بایرن میونخ ناوبژیوان بە هۆکارى شکستەکەیان دەزانێت بەرانبەر ریاڵ مەدرید .
مۆلەر لەڕێگەی ئەو لێدوانانەوە قسەی کرد کە ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە و وتی: بەداخەوە ئەمە لە مەدرید زۆر ڕوودەدات، لەڕاستیدا لە ساڵی ٢٠١٧دا بە دوو گۆڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەسەرمدا هات، بەڵام ئەوە پێش تەکنەلۆژیای ڤار بوو.
بایرن میونشن ٧ ساڵ پێش ئێستا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە دوو گۆڵی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەهۆی ئۆفسایدبوونی هێرشبەری پێشووی پورتوگالی، بەڵام بەهۆی نەبوونی تەکنەلۆجیای ڤیدیۆوە هیچ پێداچوونەوەیەک بۆ گۆڵەکان نەکرا.
AM:10:42:09/05/2024
ئهم بابهته 808
جار خوێنراوهتهوه