بیلینگهام: ڕووبەڕووبونەوەى دۆرتمۆند شێتانەیە
وێستگە سپۆرت-
جود بێلینگهامی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید پێی وایە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی تیپی پێشووی بروسیا دۆرتمۆند ببێتەوە، شتێکی شێتانە و باوەڕپێنەکراوە
بێلینگهام لە میانی لێدوانەکانی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیدا ڕایگەیاندووە، "خەونێکی ڕاستەقینەیە، یەکێک لە یاریزانەکان پێی وتم: ئەگەر لە ماوەی ئامادەکاریدا ئەمەم پێ بڵێیت، باوەڕت پێدەکرد؟ ڕەنگە نەتکردبێت". مەبەستم ڕووبەڕووی دۆرتمۆندە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دادپەروەرانە بڵێم، کاتێک منداڵیت هەمیشە بیر لە یاریکردن بۆ یانەیەک دەکەیتەوە و کاتێک دەگەیتە ئێرە باوەڕ ناکەیت، من کەمێک پەرۆشم، کەمێک سەرم سوڕماوە .
ڕوونیشیکردەوە،تەواوى یاریزانەکانى ڕیاڵ مەدرید کوالێتیان هەیە و یاریزانانمان هەیە کە لە یەدەگەوە دێن و دەتوانن کارێکی نایاب بکەن بۆ بردنەوەی یارییەکە.
سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی دۆرتمۆند لە یاری کۆتاییدا، لە درێژەدا وتی: ئەوە شێتانەیە و باوەڕ ناکەم ئەوەی بەم شێوەیە ڕوویدا یەکەم یاری کۆتایی خۆم لە ئینگلتەرا (ویمبڵی یاریگا) ئەنجام دەدەم، هەروەها بەرامبەر دۆرتمۆند کە زۆر خۆشە هاوڕێکانى خۆم دەبینمەوە.
لە کۆتاییدا دەڵێت: زیدان ئیلهامبەخشی منە و حەز دەکەم ئەو کارە بکەم کە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ڕیال مەدرید کردوویەتی، زۆر دڵخۆشم، ئەمڕۆ خێزانەکەم لێرە بوون و ئەوەش چێژبەخشتر دەکات.
AM:09:57:09/05/2024
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه