‌کاردانەوەى ئەنچیلۆتى پاش بردنەوەکەیان لە بایرن میونخ

وێستگە سپۆرت-

کارلۆ ئەنچیلۆتى ستایسشى  یاریزانەکانى یانەکەى دەکات و ڕۆڵى هاندەرانیش بە گرنگ ناو دەبات 

ئەنچیلۆتی لە میانی لێدوانەکانی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانیدا ڕایگەیاند: "ئەوە شتێکی ئەفسوناوییە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نییە. بەڵام دیسانەوە، بە پاڵپشتی هاندەرانی سەرسوڕهێنەر، لەگەڵ ئەو یاریزانانەی کە وازیان لە باوەڕکردن نەهێنا، ئەوان توانیان ئەو کارە بکەن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانەکان وەرزێکیان هەبوو کە کەس چاوەڕێی نەدەکرد، منیش هەروا، گەیشتن بە یاری کۆتایی سەرکەوتنە بەبێ گوێدانە ئەنجامەکە، ئێمە چێژ لە ڕۆژانی داهاتوومان وەردەگرین تا یاری کۆتایی، دەبێت بە باشی خۆم بۆ ئەوەی داهاتوو ئامادە بکەم.

وتیشى:  کاپتنێک هەیە بە ناوی فلۆرێنتینۆ پێرێز، هەموومان دەریاوانین، سەرکەوتوو بووە لە کۆکردنەوەی ئەم نەوەیە نایابەی یاریزانان... ڕیال مەدرید خێزانێکە کە زۆر بە باشی لەلایەن سەرۆکەکەیەوە بەڕێوەدەبرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: جۆسێلۆ زۆر شت بەخشی بە تیپەکە.

ڕوونیشیکردەوە: وەرزێکی ئاسان نەبوو، زۆر قسەمان لەسەر پێکانەکانی کۆرتوا، میلیتاو یان ئالابا کرد،و بەسەر سەختییەکاندا زاڵ بووین”.

سەبارەت بە گۆڵەکەی بایرن کە لە کۆتا خولەکدا هەڵوەشایەوە، لەکۆمێنتێکدا وتی: یاریدەدەری ناوبژیوان ئاڵای بەرزکردەوە، ناوبژیوان فیکەی لێدا، و ئەوانیش گلەیی لە هەڵوەشاندنەوەی ئەم گۆڵە دەکەن، ئێمەش گلەیی ئەوە دەکەین کە گۆڵێک لە... گۆڵەکەی ئێمە هەڵوەشایەوە، چونکە کیمیچ خۆی فڕێدایە سەر ناچۆ و دەبوو گۆڵەکە هەژمار بکرایە”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: جارێکی تر جیاوازیم دروستکرد و دڵخۆشین بە پاڵپشتی هاندەران یاری بکەین، ساتێکی لەبیرنەکراو و ئەفسوناوی بوون.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ڤینیسیۆس وەک باشترین یاریزانی جیهان دەبینیت، وەڵامی دایەوە: ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتاییدا کردوویەتی شتێک بوو کە زۆرجار نایبینین، هەروەها بۆ زۆرێک لە یاریزانەکان بەردەست نییە.


AM:09:45:09/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌