کاردانەوەى ئیدین تیرزیج پاش گەیشتنیان بە یارى کۆتایی چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
ئیدین تێرزیچ ڕاهێنەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند دووپاتی کردەوە کە تیپەکەی پاڵێوراو نەبووە بۆ سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەسەر حیسابی پاریس سانجێرمان.
ئیدین تێرزیچ دوای یارییەکە لەگەڵ دازن قسەی کرد و وتی: شانازی بە هەموو یاریزانەکان و ستافی تەکنیکی بروسیا دۆرتمۆندەوە دەکەم، یارییەکی نایابمان بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئەنجامدا.
تێرزیچ ئاماژەی بەوەشکرد: کەس چاوەڕێی ئەوە نەدەکرد لە پاریس سانجێرمان ببەینەوە ئێستاش لە یاری کۆتاییداین و دەمانەوێت نازناوەکە بەدەستبهێنین.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا یەک نازناومان بەدەستهێنا، لە یاری کۆتایی ساڵی ٢٠١٣شدا بە بایرن میونشن دۆڕاین، من لە یاریگای وێمبڵی ئامادە بووم، ئێستاش بۆ سێیەم جار لە یاری کۆتاییداین.
وتیشى: پێش یەکەم یاری بەرامبەر یانەی پاریس سانجێرمان، بۆ یەکەمجار قسەمان لەسەر ئەوە کرد کە گەشتەکەمان بۆ لەندەن چەندە کورت دەبێت.
لە کۆتایشدا وتى: دڵخۆشم کە ئێستا دەتوانین ئەو چاکەیە بۆ هاندەران بگەڕێنینەوە، لەگەڵ هەر یارییەکدا گەشەمان کردووە و لە کۆتاییدا بۆمان دەرکەوت کە دەتوانین ئەو تیپە بین کە لە کۆتاییدا هەمووان سەرسام بکەین، ئێستا زۆر دڵخۆشم کە گەیشتم بە یارى کۆتایی."
AM:09:41:08/05/2024
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه