دیكۆ دوا هه‌ڵوێستى به‌رشه‌لۆنه له باره‌ى داهاتووى چاڤییه‌وه ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
دیكۆى به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌رزشى به‌رشه‌لۆنه جه‌ختده‌كاته‌وه كه هیچ پلانێك نییه تا ئێستا چاڤى ڕ‌ازى بكات بمێنێته‌وه
چەند مانگێک لەمەوبەر، چاڤی بڕیاری جێهێشتنی پۆستەکەی لە کۆتایی وەرزی ئێستادا ڕاگەیاند
چەند ڕاپۆرتێک ئاماژەیان بە نیازی جوان لاپۆرتا، سەرۆکی بەرشەلۆنە کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ چاڤی و ڕازیکردنی بۆ ئەوەی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ باشتربوونی ئەنجامەکانی تیپەکە لە دوای بڕیاری ڕۆیشتنی ڕاهێنەرەکە.
پرسیار لە دیکۆ کرا کە ئایا پلانێک هەیە هەوڵبدات چاڤی ڕازی بکات کە بمێنێتەوە، ئەویش وەڵامی دایەوە : "لە ئێستادا هیچ پلانێک نییە بۆ ئەوەی چاڤی ڕازی بکات کە بیرۆکەکەی بگۆڕێت ئەگەر پلانێک هەبێت قسە دەکەین”.
سەبارەت بەوەی کە بڕیارەکەی چاڤی کاریگەری هەبووە چونکە ئارامی بە تیپەکە بەخشی، دیکۆ لە وەڵامدا وتی: "ئارامی لە ئەنجامەکانەوە دێت کە تیپەکە سەردەکەوێت ئێمە پێشتر زۆر قسەمان لەسەر چاڤی کردووە ئێمە زۆر شتمان نییە باسی بکەین”.
AM:09:27:14/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوه‌ته‌وه