‌ئاگاتان لەم ئامارەى ناوبژیوانەکەى ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونخە

وێستگە سپۆرت-

هیچ کام لە ریاڵ مەدرید و بایرن میونخ لە کاتى داوەریکردنى کلیمۆنت تۆربین ڕووبەڕووی شکست نەبونەتەوە  لە چامپیۆنسلیگ.

یەکێتی ئەوروپا بڕیاریدا تیپێکی ناوبژیوانی فەرەنسی بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکە دەستنیشان بکات کە بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٦ ساڵدا هەردوو تیپەکە کۆدەکاتەوە، کاتێک یانە باڤارییەکە بە ئەنجامی ٤-٣ دۆڕا بە ئەنجامی دوو یارییەکە لە قۆناغی پێش کۆتایی  پاڵەوانێتییەکە.

یارییەکە لەلایەن کلیمەنت تۆرپینی فەرەنسی بەڕێوەدەبرێت 

ئەمە یەکەم یاری دەبێت کە تۆرپین لەم وەرزەدا بۆ بایرن میونشن بەڕێوەی دەبات، لەو کاتەوەی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ساڵى ڕابردوو بەرانبەر سیتى داوەرى بۆ کردن و هەردوو یانە یەکسان بوون 

لەلایەکی ترەوە ئەمە دووەم یاری ڕیال مەدرید دەبێت لەم وەرزەدا کە کلیمەنت تۆرپین بەڕێوەی دەبات، بەو پێیەی ناوبژیوانی یارییەکەی ڕیال مەدرید بوو بەرامبەر ناپۆلی لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، کە تیپەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە مێژوودا تۆرپین توانی ٦ یاری لەگەڵ ڕیال مەدرید ئەنجام بدات و سەرجەمیان بباتەوە، لە بەرامبەردا بایرن میونشن لە ٨ یاریدا ٥ بردنەوە و ٣ یەکسانبوون بە سەرکردایەتی ئەو داوەرە فەرەنسییە تۆمار کردووە .


AM:10:50:30/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌