‌ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ یارى لوتکەى لە تۆتنهام بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەى ئارسیناڵ ٣-٢ لە یانەى تۆتنهامى بردەوە.

لە یارییەکانى هەفتەى ٣٥ى خولى ئینگلیزى ئارسیناڵ بوە میوانى تۆتنهام ، یاریەکە ٣-٢ لە سودى ئارسیناڵ کۆتاییهات.

سێ گۆڵەکەى ئارسیناڵ  هۆبێرگ بە هەڵە و ساکا و هاڤێرتز تۆماریان کرد و دوو گۆڵەکەى تۆتنهامیش کریستیان رۆمیرۆ و هیۆنگ مین سۆن تۆماریان کرد

بەو بردنەوەیە خاڵەکانى ئارسیناڵ بووە ٨٠ خاڵ و بە کاتى لە پلەى یەکەمدایە و تۆتنهامیش بە ٦٠ خاڵ لە پلەى پێنجەمدایە.


PM:06:00:28/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌