‌سێ یاریزانى به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ ژێر هه‌ڕه‌ى یارینه‌كردنن له‌ كلاسیكۆ

وێستگە سپۆرت-

گۆندۆگان و ئۆریۆل رۆمیۆ و کریستینسن مەترسی بەشدارینەکردنیان لە کلاسیکۆ لەسەرە به‌هۆى كه‌ڵه‌كه‌بونى كارته‌ زه‌رده‌كانه‌وه‌.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانە کەتەلۆنییەکە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بەشداریکردنی ئیلکای گۆندۆگان و ئۆریۆل رۆمیۆ و کریستینسن دەکات، بەهۆی مەترسی بەشدارینەکردنیان لە کلاسیکۆ.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سێ یاریزانە ناو براوەکە چوار کارتی زەردیان لە یارییەکانی رابردوو وەرگرتووە و ئەگەر لە یارییەکەی قادش تەنیا کارتێکی زرد وەربگرن ئەوا بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانەوە ناتوانن بەشداری کلاسیکۆ بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیش بەرامبەر قادش یاری ناکات بەهۆی وەرگرتنی کارتێکی زەرد و کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی لە یاری رابردوویان کە بەرامبەر لاس پاڵماس بوو.


AM:10:45:13/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌